هەجوەكانی من و حەسەن دانشفەر

 

 

دوو مانگ بوو لە رۆژنامەی هەولێر مووچەیان نەدابوومێ،

بۆیە حەسەن دانشفەرم ئاگادار كردەوە كە نێوبژیوانییەك

بكات. ئاخر زۆری رێز دەگرن و قسەی دەڕوا. ئەمن بۆیم

نووسی و ئەویش وەڵامی دامەوە:

 

من:

مەپرسە چۆنە ئەحواڵم نەباشم

لە دوو مانگ تێپەڕی نەدرا مەعاشم

حەقی ئاو و كرێی خانووم نەداوە

لە ژێر قەرزا تەواو پشتم چەماوە

هەجو نووسین گرانە خەرج و باجی

دەزانم تۆش دەفەرمووی بە گونی حاجی

***

وەڵام:

گونی حاجی گەلێ سەرقاڵە قوربان

ئەگەرچی سەرخڕە و گۆپاڵە قۆربان

مەعاش دەدرێت و دەبتە جەژن و شادی

ئەگەر نەدرا بە كیری كاك جەوادی (سەرنووسەر)

***

من:

ئەگەرچی خۆم بزۆز و دەم هەراشم

لە هاڕیندا وەكوو بەرداشی ئاشم

گونی تۆم بۆیە كردە نێو بژیوان

لە ترسی وی نەبێ نایدەن مەعاشم

***

ج:

بەراستی كاكە زانا و پێگەیشتووی

بە پیاو ماقووڵ لە گونمان تێ گەیشتووی

***

من:

وەكوو زنجیر لە دەست و پێی ئەسیرێ

بە راستی گون بەڵایە بۆ فەقیرێ

ئەوە چیت كردووە حاجی لە هەولێر

گونت وەك بەرپرس رێزی دەگیرێ